X
تبلیغات
رایتل

 کوردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK، به‌ بۆنه‌ی 64 ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌ شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ده‌رکردنی لێدوانێک ئه‌و یاده‌ی له‌ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌کانی جیهان پیروز کرد‌ و وه‌ها ده‌نووسێ: ئه‌مڕو پێویستیمان به‌ یه‌کیه‌تی و هاوده‌نگیه‌ و، پێویسته‌ که‌ له‌ سیاسه‌تی دووبه‌ره‌کیانه‌ خومان به‌ دوور بگرین و، بتوانین هیوای قازی و هاوڕیانی به‌ جێ بێنین.


کوردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK له‌ لێدوانه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ کاتێکدا یادی ساڵڕۆژی د‌امه‌زراندنی کوماری کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ بیری دێنینه‌وه‌ که‌ گه‌له‌که‌مان له‌ ڕه‌وشێکی دژواردا به‌ هه‌موو هێزیه‌وه‌ له‌ تێکوشانی ئازادیدایه‌. بێ گومان دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌ بنه‌مادا ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان بوو، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ له‌ لایه‌ن پارچه‌کانیتری کوردستانه‌وه‌ پشتیوانی لێکرا و له‌ ماوه‌یه‌کی زور که‌مدا زورێک له‌ وڵاتپارێزان و ڕۆشنبیران چوونه‌ ڕیزی خه‌باته‌وه‌.پیلانگێڕیه‌ ده‌ره‌کیه‌کان و یاریه‌ سیاسیه‌کان ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و نه‌بوونی پشتیوانی هه‌ندێک له‌ هێزه‌ نێو خۆیه‌کان بووه‌ هوکاری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ پڕ به‌هایه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا کوتایی پێ بێت و کۆمه‌ڵکۆژی گه‌له‌که‌مانی به‌ دوواوه‌ بێت و بووه‌ هوکاری بێ هیوای گه‌له‌که‌مان. ئێستاکه‌ ڕه‌وشی کوردستان له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ وه‌ک ڕه‌وشی کاتی دامه‌زراندنی کوماری کوردستانه‌. واته‌ تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێکی هه‌ستیار و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری دیموکراتیک هه‌نگاو ده‌نین و وشیاری و به‌ ریکخستن بوونی گه‌له‌که‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێک که‌ بتوانین ئه‌م قوناغه‌ به‌ سه‌رکه‌وتن کۆتایی پێ بێنین،هه‌ر بویه‌ زۆرتر له‌ هه‌ر کاتێک پێویستی به‌ یه‌کیه‌تی و ڕوحی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ له‌ ئاستێکی باڵادا. له‌ لایه‌کیتر له‌م قوناغه‌ هه‌ستیاره‌دا پێویسته‌ زورتر له‌ هه‌ر کات ووشیار بین و ریزه‌کانی تێکۆشان به‌ هێزتر بکه‌ین و په‌ند له‌ ڕابردوو وه‌ربگرین و ڕی نه‌ده‌ین جارێکیتر که‌ مێژوو دوباره‌ ببێته‌وه‌.کومه‌ڵکوژی و ده‌ستبه‌سه‌ر کردن له‌ سه‌ر گه‌له‌که‌مان په‌یڕه‌و ده‌کریت و سیسته‌که‌مانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ کوردستان سیاسه‌تی ته‌سلیمیه‌ت و گرێدراوی ده‌سه‌پێنن، ئۆپه‌راسیونه‌کان له‌ دژی گه‌ریلا به‌رده‌وامه‌ و له‌ لایه‌کیتر سیاسه‌تی گوشه‌گیری له‌ به‌رانبه‌ر ڕیبه‌ر ئاپۆ درێژه‌ی هه‌یه‌ و دژوارتر بووه‌ته‌وه‌. سه‌ره‌رای ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش که‌ ئاماژه‌ی پێکرا له‌ ئارادایه‌،واته‌ ئه‌و قوناغه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ که‌ هه‌م ده‌توانین به‌رو ئازادی و سیسته‌می دیموکراتیک هه‌نگاو بنینین و هه‌م مه‌ترسی کومه‌ڵکوژی و له‌ناو بردن به‌ هێزی خۆیه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه،‌ له‌ ئه‌ساسدا ئیراده‌ی ئازاد و سیسته‌ماتیک و به‌رخودانی گه‌له‌که‌مانه‌ که‌ ده‌توانێت پێش له‌ دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو بگرێت.له‌ ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان ئینکار کردنی گه‌له‌که‌مان له‌ ڕابردوودا به‌ شێوازێکی نه‌رم به‌ڕێوه‌ ده‌چوو،به‌ڵام له‌ ئیستادا به‌ سیسته‌مێکی میلیتاریزی و بێ مافی ڕووبه‌رووین که‌ توندترین سیاسه‌ته‌کانی کومه‌ڵکوژی له‌ سه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ک چۆن قازی محه‌مه‌د و هاوڕیانی له‌ سێداره‌دران،ئه‌مڕۆکه‌ش جه‌وانانی ئازایخواز و شوڕشگێری کورد له‌ سێداره‌ ده‌درین و ده‌یانهه‌وێت که‌ دنگی ئازادیخوازی له‌ گه‌روودا بخنکێنن و جارێکیتر گه‌له‌که‌مان بێ هیوا بکه‌ن و ته‌سلیمی بکه‌ن. به‌ڵام هه‌م ئیرادهی به‌ ڕیکخستن بووی گه‌له‌که‌مان PJAK و هه‌م ووشیاری گه‌له‌که‌مان گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێک که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ترسیه‌کان ده‌تووانین ئه‌مجاره‌ به‌ هه‌نگاوی جیدیه‌وه‌ به‌ره‌و سیسته‌می ئازاد و دیموکراتیک هه‌نگاو بنێنین.جارێکیتر ڕاده‌گه‌ێنین که‌ ئه‌مڕۆ پێویستیمان به‌ یه‌کیه‌تی و هاوده‌نگیه‌ وپێویسته‌ که‌ له‌ سیاسه‌ته‌کانی دووبه‌ره‌کیانه‌ خۆمان به‌ دوور بگرین و بتوانین هیوای قازی و هاوڕیانی به‌ جێ بێنین،پێویسته‌ له‌ کرده‌وه‌دا ئیسباتی بکه‌ین و جگه‌ له‌مه‌ له‌ پێش گرتنی هه‌ر سیاسه‌تێک خزمه‌ت به‌ دۆژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌کات.