به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی
زمانی کوردی شیرینه شیرنتر له هه‌نگوینه
ئاخاوتن به‌م زمانه جێی شانازی کوردانه
زمان سه‌ره‌کیترین ئامرازی پێوه‌ندی مرۆڤه و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی دا گرنگایه‌تیه‌کی زۆری هه‌بوه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین هۆکاره‌کانی پێکهاتنی شارستانیه‌ت زمان بوه به‌ڵام گرنگایه‌تی زمان دوا به دوای داهێنانی خه‌ت و نووسین و به پێی ئه‌و دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی په‌روه‌رده له کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤایه‌تی دا زێده‌تر بوه. زۆرترین زانایانی په‌روه‌رده له سه‌ده‌ی 20 دا زمانی دایکی وه‌ک باشترین ئامراز بۆ فێرکاری پێناسه ده‌که‌ن. چه‌ندین به‌ڵگه‌ی ڕه‌وانناسی ، په‌روه‌رده‌یی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ڕامیاری بۆ پشتیوانی له‌م بۆچونه سه‌ریان هه‌ڵداوه، به گوێره‌یه‌ک که له ڕاپۆرتی پسپۆڕانی یونسکۆ له ساڵی1953 دا ده‌ردکه‌وێ : له باری ده‌روون ناسیه‌وه ، زمانی زگماکی سیستمێکی پێکهاتو له نیشانه‌گه‌لێکه له ناو مێشک و هزر دا که به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ربڕین و تێگه‌یشتن کار ده‌کات. له باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ، که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ ناسینه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که تێیدا ده‌ژین(یونسکۆ ، 1953: 11).
ادامه...